وەزیریکی ئیسرائیل: هێڵە سوورەکان لەدژی چالاکییەکانی ئێران عێراقیش دەگرێتەوە
زاخی هانگبی، وەزیری هاوکارییە ناوچەییەکانی حکوومەتی ئیسرائیل و ئەندامی کابینەی ئەمنیەتی –سیاسیی ئەو وڵاتە لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی ڕای گەیاندووە: "هەر کاتێک لەبارەی بوونی مووشەکی ئێرانی زانیاریمان پێ بگات، دژکردەوەی پێویستمان دەبێت، جا هیچ جیاوازیی نییە چ سووریا بێت بێت، چونکە مووشەکی ئێران لە هەموو شوێنێک بۆ ئێمە ئامانجە".
ئەو وەزیرە ئیسرائیلییە ئاماژەی بەوەش کردووە: "هەموو کەسێک دەزانێت کە ئیسرائیل لێبڕاوانە و پێداگرانە لە هەر شوێنێکی ناوچەکە بەرگری لە خۆی دەکات".
حەفتەی پێشوو ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەکەی ئاگادار بڵاوی کردەوە: "ئێران دەیان مووشەکی ئێرانیی بۆ بنکەی میلیشیا شیعەکانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراق ناردووە"، هەرچەند عێراق و ئێران ئەو هەواڵەیان ڕەت کردووەتەوە، بەڵام ئیسرائیل ڕاشکاوانە با لە هێرش بۆ سەر بنکەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەکات".
بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییانە و هەڵوێستی ئیسرائیل لە کتێکدایە کە دوێنێ کۆماری ئیسلامی ئێران شەش مووشەکی ئاراستەی بارەگاکانی هەردوو لایەنی دیموکرات (حدکا و حدک) لە شاری کۆیە کرد کە تێیدا 16 کەس شەهید بوون و نزیکەی چل کەسی دیکەش شەهید بوون کە سوپای پاسداران بە فەرمی بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.
باسنیوز
