کیم نامەیەکی دیکە بۆ ترەمپ دەنێرێت

کیم نامەیەکی دیکە بۆ ترەمپ دەنێرێت
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، نامەیەکی دیکە لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریا بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەنێرێت.

ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس ئاشکرایکردووە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، نامەیەکی دیکەی کیم جۆنگ ئونی لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریا بە دەست گەیشتووە. بەڵام هێشتا روون نییە کە ئەو نامەیە گەیندرابێتە کۆشکی سپی.

لەلایەکی دیکەوە و بو گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئاڕ ئای ئەی رووسی، کیم لە رێگای بەپرسێکی رووسی ئامادەیی نیشانداوە کە سەردانی مۆسکۆ بکات و باس لە پرسی بە دیهێنانی ئاشتی بۆ کۆریای باکوور بکات.

لە 12ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، لە هۆتێل کاپێلا لە دوورگەی سانتۆسای باشووری سه‌نگاپووره‌، هەردوو سەرۆکانی ئەمەریکا و کۆریای باکوور کۆبوونەوە و رێککەوتننامەیەکییان سەبارەت بە داماڵێنی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور واژۆ کرد.




K24
Top