بەرپرسێکی باڵای ئەبخازیا دوای گەڕانەوەی لە سووریا گیانی لەدەست دا
بەپێی هەواڵی میدیا رووسییەکان، درەنگانی شەوی شەممە 8/9/2018، گینادی گاگۆلیا، سەرۆک وەزیرانی ئەبخازیا کۆتایی بە سەردانێکی بۆ سووریا هێنا و گەڕایەوە وڵاتەکەی.
لەڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی، گینادی گاگۆلیا لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 9/9/2018، تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بووە و گیانی لەدەست داوە.
باسنیوز
