رووسیا و سووریا کۆمپانیایەکی ئاوەدانکردنەوەی هاوبەش دروست دەکەن
بەپێی هەواڵێکی (سپۆتنیک)، ڤلادیمێر بادالکۆ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی رووسیا رایگەیاندووە، پرۆژەی یەکەمی کۆمپانیاکە پێکدێت لە دروستکردنی دوو هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ماوەی سێ ساڵ.
بەهۆی شەڕی ناوخۆیی لە نێوان رژێمی سووریا و گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، زۆربەی خانوو و باڵەخانەکانی ئەو وڵاتە وێران بوون.
لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.
بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
