واشنتن : پرسێكی وه‌ك ئاودیوكردنی چه‌كدارانی بیانی له‌خاكی توركیاوه خاڵێكه ناكرێت له‌سه‌ری بێده‌نگ بین.
مەودای پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا هێشتا دوورە، ئەمە سەرەڕای هەوڵوتەقەلاکانی بنکە و دامەزراوە و لۆبیەکان لەپێناو هێمنکردنەوەی رەوشی نێوان ئەو دوو هاوپەیمانە بەهیزەی ناتۆدا. سەرباری ئەمەش تورکیا ئەمجارە لە گۆڕەپانی ئیدلبی سووریادا پەیامێکی زبر دەنێرێت و دەست لەناودەستی دوو نەیارە بەهێزەکەی کۆشکی سپی دەنێت و دەڵێت "منیش وەک تۆ خەمی ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندییەکانی وڵاتی خۆم هەیە" بەرپرسێکی باڵای پێشوو لەکۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، وەك ئەوەی ھیچ گرژییەك لە ئارادا نەبێت، باس لە بەهێزمانەوەی پەیوەندییەکان دەکات لەگەڵ تورکیادا".
مۆڵی مۆنتگۆمیری، راوێژکاری پێشوو لە کۆشکی سپی بە كوردستان24 راگەیەند: "بینیمان كه هه‌ردوو سه‌رۆك چه‌ندین جار هێرشییان به قسه كردووەته سه‌ر یه‌كتر، به‌ڵام پێم وایه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له زۆر ئاسته‌وه به‌هێزن و ده‌بێ ئێمه تیشك بخه‌ینه سه‌رئه‌م به‌هێز بوونه".
ھەر پەیوەست بەو پرسە جۆول روبین، بەرپرسی پێشووی کاروباری کۆنگرێس لە وەزارەتی دەرەوە دەڵێت: "ئێمه ده‌زانین كه توركیا هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئێمه بووه بۆ پاراستن له ئاسایشی نیشیمانی ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، توركیا پردێكی په‌یوه‌ندی باش بووه له نێوان ئێمه و ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان لاوازه له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام بۆ نموونه پرسێكی وه‌ك ئاودیوكردنی چه‌كدارانی بیانی له‌خاكی توركیاوه خاڵێكه ناكرێت له‌سه‌ری بێده‌نگ بین".
K24
