ئەمریکا بەیاننامەیەک لەبارەی سووتاندنی کونسوڵخانەی بەسرە دەردەکات

 ئەمریکا بەیاننامەیەک لەبارەی سووتاندنی کونسوڵخانەی بەسرە دەردەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەک لەبارەی سووتاندنی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەسرە، دەردەکات.



لە بەیاننامەکەدا، کە لە (پەیجی باڵیۆزخانەی ئەمریکا) لە بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، خۆپیشاندان مافێکی دەستووریی هاووڵاتییانە.



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، کە سەرکۆنەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی دیپلۆماتکاران دەکات و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات، خۆپیشاندانەکان بە هێمنانە ئەنجام بدەن و دیپلۆماتکاران و دەزگاکانیان بپارێزن.



رۆژی هەینی 7/9/2018، خۆپیشاندەرانی بەسرە کونسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند و هوتافیان دژی هەژموونی ئەو وڵاتە لە عێراق، دەکێشا.



ئەو خۆپیشاندانانە لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵەوە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، کارەبا دەستیان پێ کرد، بەڵام حکوومەت و میلیشیا عێراقییەکان لە بری دابینکردنی داوا رەواکانیان، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە.




باسنيوز
Top