ئەوروپا وەرگرتنی ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانی 60 وڵات لادەدات

 ئەوروپا وەرگرتنی ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانی 60 وڵات لادەدات
یەکێتیی ئەوروپا وەرگرتنی ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانی 60 وڵات لادەدات.



بەپێی سیستەمە نوێیەکە، هاووڵاتییانی ئەو 60 وڵاتە دەتوانن لەڕێی ئینتەرنێتەوە زانیارییەکانیان بە یەکێتییەکە بدەن و ڤیزای شینگن وەربگرن، تێچووی ئەو پرۆسەیەش حەوت یۆرۆ دەبێت، بەڵام تا ئێستا ناوی ئەو وڵاتانە ئاشکرا نەکراوە.



رۆژی چوارشەممە 5/9/2018، ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیازی لادانی ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانەی پەسەند کرد و چاوەڕێ دەکرێ لە سەرەتای ساڵی 2021ـەوە ئەو سیستەمە نوێیە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.



بە وەرگرتنی ڤیزای شینگن، گەشتیار دەتوانێ سەردانی 26 وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا بکات.




باسنيوز
Top