ئەمەریكا: لەگەڵ توركیا هاوڕاین هێرشی سەربازی بۆ سەر ئیدلیب قبووڵنەكراوە
هێزەر ناوێرت لە تویتێكدا نوسیوویەتی، "مایك پۆمپیۆ و مەولود چاوشئۆغلو گفتوگۆیان كردووە و هەردوولا هاوڕابوون كە هەر هێرشێكی سەربازی رژێمی ئەسەد بۆ سەر ئیدلیب قبوڵ نەكراوەو بێباكی و سەركێشییە بۆ زیادكردنی ململانێكانی سوریا".
ناوێرت هەروەها دەڵێت، پۆمپیۆ هەروەها جەختی كردووەتەوە لە گرنگی ئازادكردنی ئاندرو برونسن لەلایەن حكومەتی توركیاوە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، هەردوو وەزیری دەرەوە پابەندبوونی خۆیان دەربڕیووە بۆ بەردەوامیدان بۆ چارەسەركردنی كێشەی قەشە ئاندرو برونسن-ی بەڕەگەی ئەمەریكی، هەروەها مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كێشانەی دیكە كە جێگەی گرنگی هەردوو وڵاتن.
خەندان-
