سەرکرەیەکی ئیسلامیی توندڕەو کۆچی دوایی کرد
رۆژی سێشەممە 4/9/2018 , تاڵیبان رایگەیاند، جەلالەدین حەقانی، دامەزرێنەری تۆڕی حەقانیی توندڕەو، کۆچی دوایی کرد.
جەلالەدین حەقانی، کە رێکخراوەکەی یەکێکە لە توندڕەوترین گرووپەکانی ئەفغانستان و پاکستان، ماوەیەکی زۆرە بەهۆی نەخۆشییەوە لەسەر جێگا کەوتووە.
تۆڕی حەقانی لە 70کانی سەدەی رابردوو دروست بووە و پەیوەندییەکی بەتینی لەگەڵ تاڵیبانی ئەفغانیدا هەیە.
باسنیوز
