ئەو ڕێرەوە ئاشكرا بوو كه ئێران بۆ ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی پشتی پێده‌به‌ستێ.
كه‌ناڵی فۆكس نیووزی ئه‌مه‌ریكی رۆژی دووشه‌ممه 3/9/2018 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری رۆژئاواوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای "فارس ئێر قشم"ـی ئێرانی بۆ فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی، له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا دوو گه‌شتی ده‌گمه‌نی له تارانه‌وه بۆ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ئه‌نجامداوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه، رۆژی 9/7/2018 یه‌كه‌م گه‌شت له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ - 747 له بنكه‌یه‌كی ئاسمانی تارانه‌وه ئه‌نجامداوه، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی كورت له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق راوه‌ستاوه، به‌رده‌وامی به گه‌شته‌كه‌ی داوه به ئاراسته‌یه‌كی جیاواز و كاتژمێر 4:00 دوای نیوه‌ڕۆ گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت".
كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "فڕۆكه ئێرانییه‌كه به ئاسمانی باكووری لوبناندا رۆیشتووه، ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه كۆمپانیاكانی دیكه‌ی فڕۆكه‌وانی نایگرنه‌به‌ر و به‌و رێڕه‌وه ئاسمانییه‌دا ناڕۆن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری رۆژئاوا، ئه‌و گه‌شته بۆ گه‌یاندنی پێكهاته و توخمه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی زیره‌ك بووه بۆ كارگه‌كانی ئێران له لوبنان.
K24 -
