ئه‌ردۆغان: ئه‌مه‌ريكا وه‌ك گورگێكى دڕنده ره‌فتار ده‌كات
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى له ئه‌مه‌ريكا گرت و به "گورگى دڕنده" وه‌سفيكرد و رايگه‌ياند، "وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ رووسيادا واز له دۆلار بهێنێت".
ئه‌ردۆغان، له باشكيكى پايته‌ختى قيرغستان، رايگه‌ياند، "ئه‌مه‌ريكا وه‌ك گورگێكى دڕنده ره‌فتار ده‌كات. بڕواى پێ مه‌كه‌ن. به‌كارهێنانى دۆلار زيانمان لێده‌دات. ملكه‌چ ناكه‌ين و سه‌رده‌كه‌وين".
گوتيشى: "وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ سزاكانى ئه‌مه‌ريكا، توركيا و رووسيا سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌رداربوون له دۆلار گفتوگۆيان كردووه".
رۆژى هه‌ينى كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو، سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياند، توركيا رێككه‌وتنى كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400ى له‌گه‌ڵ رووسيا واژوو كردووه.
به هۆى ئه‌و گرێبه‌سته‌وه، ئه‌مه‌ريكا ره‌تيده‌كاته‌وه، فڕۆكه‌ى جۆرى ئێف 35 راده‌ستى توركيا بكات، كه له په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) هاوپه‌يمانييه‌تى.
k24-
