ئێران ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز لەبارەی ناردنی مووشەکی بالیستی بۆ عێراق ڕەتدەکاتەوە

ئێران ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز لەبارەی ناردنی مووشەکی بالیستی بۆ عێراق ڕەتدەکاتەوە
ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزی ڕەتکردەوە بەوەی مووشەکی بالیستی بۆ عێراق گواستبێتەوە.


دوێنێ رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقی و ئێرانییەوە بڵاویکردەوە کە ئێران چەندین موشەکی بالیستی و چەند کارگەیەکی دروستکردنی ئەو مووشەکانەی بۆ عێراق گواستووەتەوە.


ئەمڕۆ ئاژانسی ھەواڵی ئیرنا لەزاری بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە " ھەواڵی درۆ و بێمانای لەوجۆە ھیچ مەبەستێکی دیکەی نییە، بێجگە لە دروستکردنی کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێران، بەتایبەتی لەگەڵ دراوسێکانیدا."



خەندان-
Top