تەقینەوەیەک لە باکووری سووریا رووی دا

 تەقینەوەیەک لە باکووری سووریا رووی دا
تەقینەوەیەکی بەهێز لە شارێکی باکووری سووریا رووی دا و ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.



بەپێی هەواڵی میدیا سوورییەکان، تەقینەوەکە پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 1/9/2018 لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە نزیک ئەنجومەنی شاری ئەعزاز لە پاریزگای حەلەب لە باکووری سووریا، رووی داوە.



بەهۆی تەقینەوەکەوە، لانی کەم سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و دەیانی دیکەش بریندار بوون، کە تا ئێستا ژمارەیان نەزاندراوە.



تەقینەوەکە لەناو گردبوونەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی رووی داوە، کە لەبەردوم ئەنجومەنەکە مانیان گرتبوو و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی شارەکەیان دەکرد.









باسنيوز
Top