دیسان لیره‌ی توركی دابه‌زی
ئه‌مڕۆ به‌یانی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 625 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوە، به‌ڵام له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆدا به‌رز بووه‌وه بۆ 630 لیره. ئه‌م دابه‌زینی به‌های لیرهیهش ترسی خستووه‌ته دڵی هاووڵاتیانی توركیا و ده‌ترسن دیسان تا 700 لیره به‌رز بێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی پارتی باش له توركیا كه خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانە، ئاماژه‌ی دا ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری ریشه‌یی له ئابووری وڵات‌دا نه‌كرێت، توركیا له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌كه‌وێته ناو قه‌یرانێكی قووڵه‌وه كه كاره‌ساتی به‌دوادا دێت.
باسنيوز
