دابه‌زینی به‌های لێره‌ی تورکی چەندان درامای تەلەفزیۆنیی ڕاگرتووە
به‌پێی ئەو زانیارییانەی كه كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی تورکیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه ته‌نیا له ساڵی 2017دا به‌های تێچووی درامای توركی گه‌یشتووەتە 350 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.
ماڵپه‌ڕی (ئەلعەرەبییە) راپۆرتێكی له‌سه‌ر كاریگه‌ریی دابه‌زینی به‌هاری توركی بڵاو كردووەته‌وه و نووسیویە ژماره‌یه‌ك درامای توركی به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و دابەزنی بەهای لیرەی تورکی لە بەرانبەر دۆلاردا کارەکانیان وه‌ستاوە، له‌وانه درامای (سولتان محەمه‌د فاتێح).
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه خه‌رجی هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌كی درامای (سولتان موحمه‌د فاتح) نزیكه‌ی 2 ملیۆن لیره‌یه، به گوته‌ی ستافی ئه‌و درامایه، ئه‌گه‌ر دراماكه تا كۆتایی ئه‌ڵقه‌کانی له كاره‌كانی به‌رده‌وام بوایه، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی قه‌رزێكی زۆر دهبواوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەمڕۆ هەر سەد دۆلاری ئەمریکی بە 639 لیرەی تورکی ئاڵووێری پێوە کراوە و دابەزینی بەهای لیرە لە اموەی یەک مانگی ڕابردوودا بەهۆی ئەو گەمارووە سیاسی و ئابوورییانەی ئەمریکایە لەسەر تورکیا و بەشێک لە هۆکارەکەشی بۆ دەستگیرکردنی ئەو قەشە ئەمریکیەیە کە لالیەن تورکیاوە دەستگیر کراوە.
باسنيوز
