گرتەیەکی ڤیدیۆیی نهێنیی ژنە سیخوڕێک بڵاو دەکرێتەوە
گرتە ڤیدیۆییەکە، کە لە چەند چرکەیەکی کەم پێکهاتووە، لەلایەن رۆبێرت دریسکۆلی پارێزەری ماریا بوتینای رووسییەوە بۆ کەناڵی ABCـی ئەمریکی نێردراوە.
وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێ و پارێزەرەکەش بڵاوی کردووەتەوە، ماریای تەمەن 29 ساڵی پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ پۆل ئەریکسۆنی سیاسەتمەداری پارتی کۆماریی ئەمریکی هەیە نەک پەیوەندییەکی سێکسی بەرامبەر زانیاری.
ئەو کچە رووسییە لە گرتەکەدا لەگەڵ پۆل ئەریکسۆن لە باڕێکدا دانیشتوون و بە یەکەوە گۆرانی دەڵێن.
پێشتر ماریا بە ئەنجامدانی پەیوەندیی سێکسی لەگەڵ ئەو سیاسەتمەدارەی کۆماریخوازەکان بۆ دەستکەوتنی زانیاری و گەیاندنی بە حکوومەتی رووسیا، تۆمەتبار کرابوو.
لە مانگی 6ـی ئەمساڵ، وەزارەتی دادی ئەمریکی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا ئەو کچە رووسییەیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ رووسیا، دەستگیر کردووە.
باسنيوز
