دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا پەیکەری ئەردۆغان لادەدەن

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا پەیکەری ئەردۆغان لادەدەن
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا خۆیان لە کاردانەوەی هاووڵاتییان لە دژی پەیکەری سەرۆک کۆماری تورکیا رزگار دەکەن و لایدەدەن.



رۆژی سێشەممە 28/8/2018، لە شاری ویسبادن لە رۆژئاوای ئەڵمانیا پەردە لەسەر پەیکەرێکی چوار مەتر درێژی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لادرا.



دوای بڵاوبوونەوەی دانانی پەیکەرێک بۆ رەجەب تەییب ئەردۆغان لە ئەڵمانیا، هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە ناڕەزایی توندی خۆیان نیشان دا و رایانگەیاند، پەیکەر بۆ کەسێک دروست دەکرێت، کە خزمەتێکی گەورەی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردبێت، ”پەیکەر بۆ کەسێک دروست ناکرێت، کە دژی دیموکراسی بێت و هەزاران کەسی وڵاتەکەی زیندانی کردبێت“.



بۆ خۆڕزگارکردن لە روودانی هەر پێشهاتێکی چاوەڕوانکراو بەهۆی دانانی پەیکەرەکە، دەسەڵاتدارانی شاری ویسبادن لە درەنگانی شەوی سێشەممە پەیکەرەکەیان لە شوێنەکە هەڵگرت و بەرەو شوێنێکی نادیاریان برد.




باسنيوز
Top