له ئه‌ڵمانیا په‌یكه‌رێك بۆ ئه‌ردۆغان داندرا
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكانی توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ئه‌ڵمانیا و له شاری وهیسبادهن په‌یكه‌رێكی 3 مه‌تری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م بینایه‌كی پۆلیسی ئه‌و شاره داندرا، به‌ڵام هیچ رێوڕه‌سمێكی بۆ نه‌كراوه.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، كه دوێنێ شه‌و په‌یكه‌ره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دانراوه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر بدرێت، ته‌نیا كاتێك توركه‌كانی له‌و شاره په‌یكه‌ره‌كه‌یان بینیوه دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕیوه.
شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ش هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره‌وه نه‌داوه، ته‌نیا له رێگه‌ی چه‌ند میدیایه‌كی ئه‌ڵمانییه‌وه ئاشكرا كراوه له چه‌ند رۆژی داهاتوو زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره‌وه ده‌خرێته‌روو.
باسنيوز
