رووسیا گەورەترین مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات

 رووسیا گەورەترین مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات
سوپای رووسیا گەورەترین مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات و وەزیری بەرگریش هێزە بەشدارەکان ئاشکرا دەکات.

سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا رایگەیاندووە، مانۆڕەکە بە ناوی رۆژهەڵات- 2018 (فۆستۆک - 2018) لە مانگی 9ـی 2018 ئەنجام دەدرێ.

سێرگی شۆیگۆ هەروەها رایگەیاندووە، مانۆڕەکە بە بەشداریی 300 هەزار سەرباز، یەک هەزار فڕۆکەی جەنگی و دوو کەشتیگەلی جەنگیی رووسی ئەنجام دەدرێت.

بە گوتەی وەزیری بەرگریی رووسیا، ئەو مانۆرە سەربازییە گەورەترین مانۆڕی سەربازیی وڵاتەکەیەتی لە ساڵی 1981ـەوە.

ئەنجامدانی ئەو مانۆڕە سەربازییە لەلایە سوپای رووسیاوە لە کاتێک دایە، کە ئەمریکا چەندین سزای بەسەر ئەو وڵاتە سەپاندووە و بەشێکی سزاکانیش رۆژی دووشەممە 27/8/2018 چوونە بواری جێبەجێکردن.








باسنيوز
Top