پاپای ڤاتیكان به په‌رده‌پۆشكردنی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كرێت
ئه‌و به‌رپرسه لاپه‌ڕه نهێنییه‌كانی پاپا فرانسیس هه‌ڵده‌داته‌وه و كارلۆ ماریا فیگانۆ، نوێنه‌ری زانای گه‌وره "پاپای رۆما" له ماوه‌ی نێوان ساڵانی "2011 - 2016" له واشنتن به‌یاننامه‌یه‌كی له توێی 11 لاپه‌ڕه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئاماده كردووه و له‌لایه‌ن میدیاكانی كاسۆلیكه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه لیستێكی دوور و درێژی ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئایینیانه‌ی ئێستا و پێشوو له‌خۆ ده‌گرێت، كه له دۆسیه‌ی په‌رده‌پۆشكردنی گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكسیه‌كانی ماكاریكهوه تێوه‌گلاون، كه دوای ئاشكرابوونی به تێوه‌گلانی به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كوڕێكی 16 ساڵی، ماكاریك له مانگی رابردوودا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
فیگانۆ له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه له ساڵی 2006 به‌رپرسانی ڤاتیكانی له‌وه ئاگادار كردۆته‌وه، كاتێك ماكاریك له نیوجێرسی له‌ماوه‌ی ساڵانی 1981 و 2001 پۆستی ئه‌سقوفی به‌ده‌سته‌وه‌بووه، یاساكانی كلێسای كاسۆلیكی پێشێلكردووه و ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر ده‌یان قوتابی له قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌و كلێسایه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڤاتیكان هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌ویان نه‌داوه‌ته‌وه.
له‌ساڵی 2013ـه‌ش سه‌رۆكی ئهساقیفهكان راسته‌وخۆ گومانه‌كانی له دژی كاردیناله ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی به پاپا فرانسیس راگه‌یاندووه، به‌ڵام فرانسیس خۆی له‌و پرسه دزیوه‌ته‌وه و هیچ هه‌نگاوێكی به‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته‌ی ناناوه.
فیگانۆ كه پێشتریش ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ڤاتیكان گرتبوو گوتی: "چه‌ندین جار داوام له پاپا فرانسیس كردووه له‌ناو كلێسا پابه‌ندی شه‌فافیه‌ت بن.. له‌و ساته دراماتیكییهشدا پێویسته دان به هه‌ڵه‌كانیدا بنێت و پابه‌ندی ئه‌و بنه‌مایه بێت كه ئه‌و كاره‌یان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایه ناگونجێت كه خۆی رایگه‌یاندووه، پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كاردیناڵ و ئهسقوفانه ده‌ست له‌كاره‌كانیان بكێشنه‌وه، كه چاوپۆشی‌یان له پێشێلكارییه‌كانی ماكاریك كردووه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پرسی پێشێلكاری و گێچهلپێكردن و ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ناو كلێساكان بووه‌ته بابه‌تێكی گه‌رمی شه‌قامی كریستیانه‌كان، به‌تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا، كه پێشتریش هه‌ر له‌م مانگه‌دا راپۆرتێكی میدیایی له‌و وڵاته ئاماری ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئاینییانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه یاسای كلێسایان پێشێلكردووه و له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه درابوو، له‌ماوه‌ی 70 ساڵی رابردوواد 300 پیاوی ئاینی ته‌نیا له ویلایه‌تی بهنسلفانیا ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر 1000 قوتابی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ند ویلایه‌تێكی دیكه لێكۆڵینه‌وه له كلێساكانیان بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده پاپا فرانسیس كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له ئێرله‌ندایه، له نامه‌یه‌كدا دانی به شكسته‌كانی كلێسادا ناوه، كه نه‌یتوانیوه رێگری له پێشێلكارییه سێكسییه‌كانی پیاوه ئاینییه‌كان بكات و هه‌م دیسان دووپاتیكردۆته‌وه، له دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی‌دا، ئێرله‌ندا زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام قوربانیانی ئه‌و پرسه ئه‌م دانپێدانانه‌ی پاپ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ئه‌و دانپێدانانه‌ی فرانسیس به‌س نییه بۆئه‌وه ئه‌و په‌ڵه ره‌شه مێژووییه بسڕێته‌وه كه سه‌ر كلێسای كاسۆلیكیان داناوه.
پیشتریش له سه‌روبه‌ندى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپاى كريستيانه‌كان بۆ ئێرله‌ندا، چالاكانى دژ به ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر منداڵان، جارێكى ديكه بره‌ويان به‌و گهواهيدانه دايه‌وه، كه سياسهتمهدارى ئێرله‌ندا مايكل ئوبراين له 2009 دانى پێدانابوو.
K24
