رۆژنامەی ئیسرائیل: ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ئێران به‌ناوی "كه‌وسه‌ر" نمایشی كردووه، هه‌مان فڕۆكه‌ی ئێف 5ی ئه‌مه‌ریكییه
فڕۆكه‌كه له‌وه‌ته‌ی نمایشكراوه، مشتومڕی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه، وێبسایتی ئهڤیهیشنیستی تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانی جه‌نگی، رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها په‌ره‌پێدانی فڕۆكه كۆنه ئه‌مه‌ریكییه‌یه، كه مۆدێلی ئێف 5ی فریده‌م فایتهری پێده‌گوترێت.
ئۆفیر جێندلمان، گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، فڕۆكه‌ی "كه‌وسه‌ر" بۆ نمایش ئاماده نه‌بووه، بۆیه ئێرانییه‌كان ئێف 5یان له جێگه‌ی نیشانداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه كراوه و نیشانده‌ره كۆنه‌كانیش به نیشانده‌ری هۆشمه‌ند گۆڕاون و چه‌ند ئه‌ركێك به جێده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌گه‌رچی شێوه‌ی فڕۆكه‌ی "كه‌وسه‌ر" هه‌مان فڕۆكه‌ی ئێف 5ی ئه‌مه‌ریكییه و بابه‌ته‌كه له زۆربه‌ی میدیاكانی جیهان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا تاران هیچ لێدوانێكی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌داوه.
فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 5، له ساڵی 1950، له‌لایه‌ن كۆمپانیای نۆرسرۆپ درووستكراوه و تا ئێستاش له بواری سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكا بۆ راهێنانی فڕۆكه‌وانان به‌كارده‌هێنرێت و نرخه‌كه‌شی 2.1 ملیۆن دۆلاره.
K24
