وەزیری بەرگریی ئێران گەیشتە سووریا
ماڵپەڕی (فارسنیوز)ی سەر بە سوپای پاسداران، وەزیری بەرگریی ئێران، بە بانگهێشتی فەرمیی عەلی ئەیووب، وەزیری بەرگریی سووریا سەردانی سووریای کردووە و لەگەڵ بەپرسانی باڵای سوپای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، ئامانج لەو سەفەرە بەشداری لە بنیاتنانەوە و ئاوەدانەکردنەوەی سووریایە، ئەم بانگەشەیەی ئێران لە کاتێک دایە کە ئەمریکا و ئیسرائیل و سعوودیە بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە ئێران سووریا بەجێ بهێڵێ و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمریکا و ڕووسیا پێکەوە دانوستانیان کردووە.
لە ساڵی 2011ەوە کە شەڕی ناوخۆیی سووریا دەستی پێکردووە، هێزە سەربازییەکانی ئێران چوونەتە سووریا و بەتایبەتی سوپای قودس و لەشکرەکانی فاتمیوون و زەینەبیوون لەو وڵاتە جێگیر کراون و بەپێی زانیاری و ئامارەکان هەتا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار چەکداری ئێران لە سووریا کوژراون.
باسنیوز
