قه‌رزاوى: خودا پێويستى به‌م حه‌جه نييه
قه‌رزاوى له تويته‌كه‌دا نووسيويه‌تى: خودا پێويستى به‌و حه‌جه نييه. خوا له به‌نده‌كانى بێ باكه. كاتێك ئه‌ركێكى له‌سه‌ر فه‌رز كردوون بۆ ئه‌وه‌يه ده‌روونيان پاك بكه‌نه‌وه.
ئه‌و تويته‌ى زاناى ئيسلامى، يوسف قه‌رزاوى كاردانه‌وه‌ى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه و به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له‌و بڕوايه‌دان، قه‌رزاوى داواى بايكۆتى مه‌راسيمى حه‌ج و نه‌چوون بۆ سعوودييه‌ى كردووه.
له ئێستادا په‌يوه‌ندييه‌كانى سعوودييه و قه‌ته‌ر ئاڵۆزن و سعوودييه قه‌ته‌ر به هۆكارى كێشه‌كانى ناوچه‌كه و په‌لكێشكردنى ئێران و هاوكاريكردنى تاران تۆمه‌تبار ده‌كات.
k24 -
