"ئه‌مه‌ریكا رێز له دادگاكانی توركیا ناگرێ"
ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بیژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی گوتووه: "له توركیا یاسا سه‌روه‌ره، كێشه‌ی ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن پرسێكی دادوه‌رییه و كاره‌كانی دادگا به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره به‌رده‌وامه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌نقه‌ره رێزنه‌گرتنی ئه‌مه‌ریكا له دادگاكانی توركیا ره‌تده‌كاته‌وه".
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بۆ قسه‌كانی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری توركیا، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا گوتوویه‌تی: "ئه‌نقه‌ره ئه‌و قسانه به به‌ڵگه‌یه‌ك داده‌نێت كه واشنتن هاوپه‌یمانێكی ناتۆی كردووه‌ته ئامانج له چوارچێوه‌ی ئه‌و جه‌نگه بازرگانییه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌موو جیهان به‌رپای كردووه".
به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی و تۆمه‌تباركردنی به به‌شداربوونی له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن توركیاوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و واشنتن گرژی زۆریان به‌خۆیانه‌وه بینیوه.
K24
