وەزیری دەرەوەی ئێران: بیرکردنەوەم لەبارەی ئەمریکییەکان هەڵە بوو

 وەزیری دەرەوەی ئێران: بیرکردنەوەم لەبارەی ئەمریکییەکان هەڵە بوو
محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا دانی بەوەدا ناوە لەبارەی ئەمریکییەکان و جۆری ڕوانینیان بۆ ڕێککەوتنی ناوکی و گەمارۆی سەر ئێران، هەڵەی کردووە.



وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی (CNN) جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە ئەمریکا بە "سیاسەتی گەمارۆ تووش" بووە و ڕای گەیاندووە پێم وا بوو ئەمریکا فێر بووە کە گەمارۆی سەر ئێران دژواری بەدواوە دەبێت، بەڵام وا دەرنەچوو.



محەمەدجەواد زەریف ڕاشکاوانە ئاشکرای کردووە، "بەداخەوە لەمبارەوە هەڵەم کردووە".



ئەم گوتانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردووش عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕای گەیاندبوو لەبارەی ڕێگەدان بە وەزیری دەرەوە کە لەگەڵ ئەمریکییەکان دانوستان بکا، هەڵەی کردووە.



خامنەیی لە دوایین هەڵوێستی خۆیدا ڕاشکاوانە گوتی دانوستان لەگەڵ ئەمریکای ڕەت کردەوە و گوتی لە هەلومەرجی ئێستا ئەو کارە قەدەغە دەکات و گوتی: "نە دانوستان دەکەین و نە خوازیاری شەڕین".





باسنیوز
Top