ئێران.. مەلاکان لەدژی حەسەن ڕۆحانی گردبوونەوەیەکیان ڕێک خست
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (تەسنیم) ئەوگردبوونەوە ناڕەزاییە لەژێر ناوی "دادپەروەریی ئابووری" لە قوتابخانەی فەیزیەی قۆم بەڕێوە چوو کە تێیدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە مەلا و تەڵەبە دینییەکان ئامادە بوون و وێڕای دانی دروشم لەدژی دەوڵەت دۆخی ئابووریی ئێران، چەندین دروشمیان لەدژی حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران گوتەوە و دروشمەکان دەربڕی دژایەتی لەگەڵ بۆرکەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بووە.
لە چەند دروشمی دیکە نووسراوە ئەوانەی کە لەگەڵ ئەمریکا و کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دانوستانی ئەتۆمییان کردووە، دەبێ بگەڕێنەوە ژێر فەرمانی خامنەیی و لە دروشمێکی دیکەدا هەڕەشە لە ڕۆحانی دەکات کە ئەگەر بێدەنگ نەبێت، چارەنووسی وەک هاشمی ڕەفسەنجانی چاوەڕوانی دەکات.
زۆربەی مەلا و تەڵەبەکانی ناوەندە دینییەکانی قۆم و مەشهەد لایەنگری باڵای توندڕەو و عەلی خامنەیی و لایەنگری سوپای پاسدارانن.
باسنیوز
