ئه‌ردۆغان : ئێمە خۆمان رادەستی شەیتان ناكەین، ئەمەریكا شەیتانە
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دا له باره‌ی گرژییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد له جیاتی دۆلار لیره به‌كاربهێنن و خۆیان راده‌ستی فشاره‌كان نه‌كه‌ن.
ئەردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر پاره‌كانمان بكه‌ین به دراوی بیانی، ئه‌وكاته مه‌ترسییه و خۆمان راده‌ستی شه‌یتان ده‌كه‌ین، ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو دراوی بیانیمان به‌كارهێنا، ئه‌و كاته دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ناكرێت و ده‌خنكێین، ئێوه‌ی تورك ده‌بێت له‌گه‌ڵ لیره مامه‌ڵه بكه‌ن".
K24 -
