توركیا: ئه‌مریكا به‌سزادانی ئێمە هیچی ده‌ست ناكه‌وێت
مه‌ولوود چاوشئۆغلو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گوته‌یه‌كیدا له كۆنفرانسی 10ی ناوچه گه‌وره‌كانی توركیا، داوای له ئه‌مریكا كرد ده‌ست له سزادانی ئابووریی توركیا هه‌ڵبگرێت.
ئه‌و گوتی "ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌مریكا وه‌كو دۆستێك و هاوپه‌یمانێك دڵسۆز بێت به‌رامبه‌ر به توركیا، چونكه به‌سزادانی ئابووری توركیا هیچی ده‌ست ناكه‌وێت. توركیا له رووی دڵسۆزی و هاوپهیمانییهوە زۆر به باشی مامه‌ڵه‌ی كردووه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، دڵنیایی دایه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی توركیا و ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستەش توركیا گونجاوترین وڵاته بۆ وه‌به‌رهێنان.
به‌هۆی سزای ئابووریی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر توركیا، لیره‌ی توركی به‌های خۆی به ته‌واوی له ده‌ست داوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 667 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
باسنيوز
