هێزە ئەمنییەکانی میسر شەش ئەندامی گرووپێکی تیرۆریستی دەستگیر دەکەن

  هێزە ئەمنییەکانی میسر شەش ئەندامی گرووپێکی تیرۆریستی دەستگیر دەکەن
وەزارەتی ناوخۆی میسر ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 12/8/2018 رایگەیاندووە، ئەو تیرۆریستانە، کە دووانیان ژنن، پلانداڕێژەر و ئەنجامدەری هێرشێکی تیرۆریستی بوون بۆ سەر کەنیسەی عەزڕا لە ناوچەی موستەڕەد لە پارێزگای قاهیرە.



رۆژی شەممە خۆکوژێک هەوڵی دا بچێتە ناو کەنیسەیەکی یبتییەکانی میسر، بە مەبەستی خۆ تەقاندنەوە، بەڵام بەهۆی توندوتۆڵیی رێوشوێنە ئەمنییەکان، پۆلیس هەوڵە تیرۆریستییەکەی ئاشکرا کرد و خۆکوژەکەی کوشت.



دوای لێکۆڵینەوە، دەرکەوت ئەو خۆکوژەی کوژراوە سەر بە گرووپێکی تیرۆریستییە و پۆلیس توانیویەتی شەش ئەندامی دیکەی گرووپەکە دەستگیر بکات.



ناو و تەمەنی تیرۆریستەکان:



- محەمەد ئەحمەد عەواد (زیزۆ ئەلمەنیاوی)، لە دایکبووی 1975.

- یەحیا کەمال دەسوقی، لەدایکبووی 1979.

- سەبری سەعد موسا، لەدایکبووی 1976.

- هەیسەم ئەنوەر ناسر، لەدایکبووی 1974.



ناوی دوو ژنە تیرۆریستە دەستگیر کراوکە:



- نوها ئەحمەد عەواد، لەدایکبووی 1981.

- رەزوا عەبدولحەلیم عامر، لەدایکبووی 1976.








باسنیوز
Top