لاڤرۆڤ ئامادەکاری بۆ دیدارێکی چارەنووسازی بێ ئەمەریکا دەکات

لاڤرۆڤ ئامادەکاری بۆ دیدارێکی چارەنووسازی بێ ئەمەریکا دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە، لە سەردانێکی دوو رۆژی بۆ تورکیا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، باس لە دیداری چوار قۆڵی نێوان رووسیا، ئەڵمانیا، فرەنسا و تورکیا بکات.

لاڤرۆڤ لە بارەی سەردانەکەی رایگەیاندووە: "رووسیا بەردەوامی دەدات بەو راستییەی کە رووسیا و تورکیا ئەرکی تایبەت بە چەسپاندنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا و ناوچەکە دەگرنە ئەستۆ".

بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی ترێند، لاڤرۆڤ دەیەوێت: "لەگەڵ تورکیا گفتوگۆبکات تاکو ئامادەکاری بکەن بۆ کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لە نێوان سەرکردەکانی رووسیا، تورکیا، ئەڵمانیا و فرەنسا".

لاڤرۆڤ ئەمڕۆ دەگاتە تورکیا و دوو رۆژ دەمێنێتەوە و تیایدا دەیەوێت ئامادەکاری بۆ ئەو دیدارە گرنگە بکات کە بۆ یەکەمینجارە لە وڵاتی تورکیا و بە ئامادەبوونی چوار هێزی باڵای جیهانی رێکدەخرێت.


K24
Top