ئێران: ئەمریکا بۆ دانوستان ڕاستگۆ نییە

 ئێران: ئەمریکا بۆ دانوستان ڕاستگۆ نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات، بڕیار نییە لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئێران و ئەمریکا دیدارێک پێک بهێندرێت، چونکە خووگرتنی ئەمریکا بە گەمارۆ، ڕێگرە لەبەردەم گفتوگۆ و دانوستاندا.

ئەمڕۆ دووشەممە 2018/8/11 محەمەدجەوادزەیف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان گوتی: "بڕیار نییە لە پەراوێزی دانیشتنی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ مایک پۆمپیۆ کۆ بببێتەوە".

زەریف ئاماژەی بەوەش کردووە لەبارەی پێشنیاری ترەمپ بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران، هەڵوێستی فەرمیی ئێران لەمبارەوە لەلایەن سەرکۆمار و وەزارەتی دەرەوەی بڵاو کراوەتەوە و ئەمریکا بۆ وەها دیدارێک "ڕاستگۆ"نییە".

هەفتەی ڕابردوو پاش ئەوەی خولی یەکەمی گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، جۆن بۆڵتەن ڕاوێژکاری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ڕای گەیاند: "ئێران دەبێ بۆ پێشگیری لە وەگەڕخستنەوەی دووبارەی گەمارۆکان، پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ قەبووڵ بکات و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەست پێ بکا".

ڕۆژ لەددوای ڕۆژ گوشار و خەزتەکانی ئەمریکا پاش دەسپێکی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران پەرە دەستێنن و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بەهاری تمەن لە ەبرانبەر دۆلار کە ناسەقامگیریی بازاری دراوی ئێران و سەرەنجام خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە چەندین شاری گەوری ئێرانی لێ کەوتەوە.








باسنيوز
Top