ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ هیچ بەهایەکی بۆ لیرەی توركی نەهێشتووە

 ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ هیچ بەهایەکی بۆ لیرەی توركی نەهێشتووە
خراپیی پەیوەندیی نێوان توركیا و ئەمریكا ڕەنگدانەوەی زۆری لە میدیا جیهانییەكاندا هەبووە، بەتایبەت دابەزینی نرخی لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار میدیا جیهانییەكانی بە خۆییەوە سەرقاڵ كردووە و چەندین شرۆڤەیان لەسەر بڵاو كردوەتەوە.



رۆژنامەی (گاردیان)ـی بەریتانی، لە ڕاپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ 11_8_2018 بڵاوی كردووەتەوە و خۆشحاڵی خۆی بە داڕووخانی ئابووری توركیا دەربڕیوە.



ڕۆژنامەكە دەنووسێت: "هەر خۆش بیت دۆناڵد ترەمپ كە بایەخت بۆ لیرەی توركی نەهێشت، ئەمە هەواڵێكی خۆشە بۆ گەشتیارە بەریتانییەكان تا بچنە توركیا".



ڕۆژنامەی (نیۆرك تایمز) باس لە ئابووریی توركیا دەكات كە 17ەمین ئابووریی جیهانە، بەڵام بە سزاكانی ترەمپ بۆ سەر توركیا ئابووریی ئەو وڵاتە بەرەو شكستی دەڕوات.



ئەو رۆژنامەیە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا 5 راپۆرتی لەسەر دابەزینی بەهای لیرەی توركی بڵاو كردووەتەوە، لە هەموو راپۆرتەكانیشدا تیشكی خستووەتە سەر وەبەرهێنەرەكانی توركیا و، پێی وایە دابەزینی نرخی لیرە بەرامبەر بە دۆلار، وەبەرهێنەرە بیانی و ناوخۆییەكانی توركیا دوور دەخاتەوە و پارەكانیان لە توركیا دەكشێننەوە.



رۆژنامەی (فینانشیال تایمز) بە هەمان شێوە تەوەرێكی سەرەكیی رۆژنامەكەی بۆ ئابووریی توركیا تەرخان كردووە و مانشێتی ئەمڕۆی ڕۆژنامەكەش هەر لەبارەی دابەزینی نرخی لیرەی توركییە.



ئەو ڕۆژنامەیە دابەزینی نرخی لیرەی توركی بە شەڕی ئابووریی نێوان ئەمریكا و توركیا وەسف دەكات، هەروەها پێی وایە بڕیارەكانی ترەمپ چەند قورس و توند بن، بەهای لیرە زیاتر دادەبەزێت.




باسنيوز
Top