رۆژنامەیەكی رووسی: سعووديه به پشتيوانى ئه‌مه‌ريكا و به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ قاعيده دژى يه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌ى ده‌بات شكستيهێناوه
رۆژنامه‌كه له وتارێكدا باسى له‌وه كردووه، ئاژانسى ئه‌سۆشێيتد پرێس ئاشكرايكردووه، له شه‌ڕى يه‌مه‌ندا كه ئه‌مه‌ريكا پشتيوانييه‌كى گه‌وره‌ى سعوودييه ده‌كات، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رێكخراوى تيرۆريستى قاعيده كراوه بۆ ئه‌وه‌ى له به‌ره‌ى سعوودييه‌وه هێرش بكاته سه‌ر حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن.
ئه‌سۆشێيتد پرێس، ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئيمارات هانى چه‌كدارانى قاعيده‌ى داوه له‌و شوێنانه‌ى ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتبوو به بێ به‌رگرى بكشێنه‌وه و ئه‌مه‌ريكاش ئاگادارى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوان ئيمارات و قاعيده‌يه.
له‌و باره‌يه‌وه جێگرى به‌ڕێوبه‌رى په‌يمانگه‌ى شيكه‌ره‌وه‌ى سياسى و سه‌ربازى رووسى، ئه‌لكسه‌نده‌ر گراماچيگين، به رۆژنامه رووسييه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هاوپه‌يمانييه گه‌وره‌يه‌ى دژى حووسييه‌كان درووست كراوه، به‌ڵام تا ئێستا هيچ سه‌ركه‌وتنێكى به‌رچاو له شه‌ڕى يه‌مه‌ن به‌ده‌ست نه‌هاتووه.
ململانێى يه‌مه‌ن به روونى باڵاده‌ستى هێز و تواناى سعوودييه و چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى ئه‌و وڵاته به به‌راورد به حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه زياتر له سێ ساڵه سعوودييه خزاوه‌ته شه‌ڕى يه‌مه‌نه‌وه و له زه‌مين و ئاسمانه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر حووسييه‌كان به بێ ئه‌وه‌ى هيچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌و شاره‌زا رووسييه ده‌ڵێت: له يه‌مه‌ن شه‌ڕى پارتيزانى به‌ڕێوه‌ناچێت و ئه‌وه‌ى رووده‌دات شه‌ڕێكى كلاسيكييه و سوپايه‌ك له دژى سوپايه‌كى ديكه له شه‌ڕدايه.
ئه‌لكسه‌نده‌ر گراماچيگين، گوتيشى: تا ئێستا له مێژوودا شه‌ڕێكى ديكه‌ى هاوشێوه نييه كه به‌و جۆره وڵاتێك تێيدا شكستيهێنابێت و دواى زياتر له سێ ساڵ هێرش و بۆردومان و مووشه‌كباران له زه‌مين و ئاسمانه‌وه هيچ ئه‌نجامێك نه‌دات به ده‌سته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: سعوودييه پێشكه‌وتووترين ته‌كنۆلۆجيا و چه‌كى ئه‌مه‌ريكى دژى حووسييه‌كان به‌كارده‌هێنێت، له كاتێكدا ئه‌وان ته‌نيا چه‌كى كۆن و كلاسيكى سۆڤيه‌تييان به‌ده‌سته‌وه‌يه و بڕى پێويستيش چه‌كيان نييه، به‌ڵام تا ئێستا سعوودييه هيچ ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنێكى به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ته‌نيا يه‌كجار نه‌بێت ئه‌ويش به به‌رتيل و پاره به‌ده‌ستى هێنابوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه داراييه‌كه‌ى وه‌ك سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازى وێنا ده‌كرد.
K24
