ئه‌مه‌ريكا سزاى نوێ به‌سه‌ر رووسيادا ده‌سه‌پێنێت
ئه‌و سزايانه‌ى ئه‌مه‌ريكا وه‌ك وه‌ڵامێك له دژى به‌كارهێنانى مادده‌ى كيميايى دژى سيخوڕى پێشووى به‌ريتانيا سێرگى سكريباڵ سه‌پێنراوون به‌سه‌ر رووسيادا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووين كه رووسيا چه‌كێكى كيميايى و بايلۆژى دژ به هاووڵاتيانى به‌كارهێناوه و ئه‌وه‌ش پێشێلى ياساى نێوده‌وڵه‌تييه.
كه‌ناڵى ئێن بى سى ئه‌مه‌ريكى بڵاويكرده‌وه، ئه‌و سزايانه به دوو قۆناغ له دژى رووسيا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
روونيشيكرده‌وه، كۆمه‌ڵه‌ى يه‌كه‌مى سزاكان تايبه‌ته به ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان و رێگرتن له گه‌يشتنى ئه‌و ئامێرانه بۆ رووسيا.
سه‌باره‌ت به دووه‌ميش، كه‌ناڵه‌كه ئاشكرايكردووه، دواى سێ مانگ له وه‌جبه‌ى يه‌كه‌مى سزاكان، سزاى ديكه به‌سه‌ر رووسيادا ده‌سه‌پێنرێن، كه دابه‌زاندنى ئاستى په‌يوه‌ندييه ديپلۆماسييهكان و قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتى كۆمپانياى ئێر فلوتى رووسييه بۆ ئه‌مه‌ريكا و ته‌واوى هه‌نارده و هاورده بۆ رووسيا كه‌مده‌كرێته‌وه.
K24 –
