ئیسرائیل بە سزادانی ئێران دڵخۆشە

ئیسرائیل بە سزادانی ئێران دڵخۆشە
دوێنێ دووشەممە دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، بڕيارى سه‌پاندنى سزاكانى به‌سه‌ر ئێراندا واژوو کرد و ئیسرائیلیش پێشوازی لێدەکات.

بە واژووکردنی سەپاندنی سزاکان، بەشی یەکەمی سزاکانی ئێران دەگەڕێندرێتەوە کە جیا لە بارزگانی نەوت و وزە، زۆر سێکتەری بازرگانی دەگرێتەوە.

سەبارەت بە بڕیارەکەی ترەمپ، بێنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "من سوپاسی سەرۆک ترەمپ و ئیدارەی ئەمەریکا دەکەم بۆ دەرکردنی بڕیاری سەپاندنی سزاکانی سەر ئێران. ئەمە ساتێکی گرنگە بۆ ئیسرائیل، ئەمەریکا و تەواوی جیهان".

لە لایەکی دیکەوە، بڕیارەکەی ترەمپ بە دڵی ئەوروپییەکان نەبوو، یەکێتی ئەوروپا سوورە لەسەر ئەوەی دژی بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران بوەستێتەوە.

ئەمەریکا ناڕازییە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستتێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە و دەیەوێت لە رێگای سزاکان فشاری تەواو دروستبکات تاکو تاران لە پەلهاوێشتن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەشیمان بکاتەوە.




K24-
Top