ڕۆحانی: ئەمریکا لە جێبەجێکردنی گەمارۆکان لەدژی ئێران پەشیمان دەبێتەوە

 ڕۆحانی: ئەمریکا لە جێبەجێکردنی گەمارۆکان لەدژی ئێران پەشیمان دەبێتەوە
دوێنێ یەک کاتژمێر پاش دەسپێکی خولی یەکەمی گەرمارۆکانی ئەمریکا لەدژی ئێران، سەرکۆماری ئێران، لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕای گەیاند، ئەمریکا سەرەنجام لەو کارەی پەشیمان دەبێتەوە.



حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ئێران شەوی دووشەممە 2018/8/7 لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی "دووی خەبەر"ی ئێران ڕای گەیاند: "ئەگەر پێکەوە یەکگرتوانە کار بکەین، بەمزوانە ئەمریکا پەشیمان دەکەینەوە و ئەگەر بێت و بتوانین لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا زۆر بە باشی کار بکەین، ئەوکات ئەمریکییەکان تێدەگەن کە گەرمارۆکان ناتوانێ کاریگەر بێت".



بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، جێبەجێکردنی گەمارۆکان و هاوکات داوای دانوستان لەلاین دۆڵاد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکای بە "بێ واتا" لەقەلەم داوە.

دۆناڵد ترەمپ، ڕێکەوتی 2018/7/30 گوتی: "ئامادەیە بەبێ هیچ مەرجێک لەگەڵ ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دانوستان بکات".

دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمانێک گەڕاندنەوەی گەمارۆکان لەدژی ئێرانی واژۆ کرد و هاوکات لەگەڵ گڕاندنەوەی گەمارۆکان، داوای دانوستانی لەگەڵ ئیران کردووە.

گەمارۆکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا کە زۆربەی کەرتە سەربازی، ئابووری و بازرگارنی، فڕۆکەوانی، کەشتیڕانی، پیشەسازی و نەوتی ئێران گرتووەتەوە، لە سێ قۆناغدا بەسەر ئێراندا سەپێندراون کە کاریگەریی زۆری لەسەر ئاڵۆزی و پشێویی بازاری دراو و کەرتە ئابوورییەکان هەبووە و بوووەتە هۆی سەرهەلدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لەو وڵاتە.


باسنیوز
Top