ئەمریكا سزای ئەو لایەنانە دەدات كە یارمەتی ئێران دەدەن
كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، "سەرۆك ترەمپ ژمارەیەك بڕیاری نوێی واژۆكردووە لەپێناو رێگریكردن لە پێشێڵكردنی گەمارۆكانی سەر ئێران كە لەلایەن ئەمریكاوە بەسەریدا سەپێنراوە، بۆ ئەوەش سزای ئەو كەسانە دەدات كە ھاوكاری ئێران دەكەن لە پێشێڵكردنی ئەو گەمارۆیانە".
بەپێی بڕیارنامەكە، "لە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ئاب سەرجەم ئەو كەسانەی كە هاوكاری ئێران دەكەن لە دەستەبەركردنی دۆلاری ئەمریكی و ساغكردنەوەی دراوی ئێرانی و هەروەها فرۆشتنی ماددە گرانبەھاكان و سپۆنسەركردنی دارایی و پشتیوانی تەكنەلۆژی ئێران، لەلایەن ئەمریكاوە سزا دەدەرێن".
خەندان
