ئه‌كته‌رێكی هۆلیوود له‌ ڕووسیا پۆستێكی باڵای وه‌رگرت

 ئه‌كته‌رێكی هۆلیوود له‌ ڕووسیا پۆستێكی باڵای وه‌رگرت
( ستیفن سیگال) گه‌وره‌ ئه‌كته‌ری هۆلیوود پۆستێكی گرنگی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا پێدرا.



وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕاگه‌یانراوێكی سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی یه‌كێك له‌ پۆسته‌ گرنگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌كته‌ری هۆلیۆد (ستیفن سیگال) له‌ ڕاگه‌یەندراوێکدا‌ ئاشکرای کردووە‌: "ئه‌و پۆسته‌ی كه‌ بۆ (ستیفن سیگال) دیاری كراوه‌ ناونیشانه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بۆ په‌یوه‌ندییه‌ مرۆییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا .



هه‌ر له‌ ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ هاتووه‌: "ئامانج له‌ دانانی ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێتـه‌وه‌ بۆ دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌ نێوان ئه‌مریكا و ڕووسیا له‌ بواری هونه‌ری و رۆشنبیری و مرۆییدا.



له‌ مانگی یانزه‌ی ساڵی 2016 (ستیفن سیگال) به‌ فه‌رمی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕووسی له‌لایه‌ن خودی ڤلادیمیر پۆتینی سه‌رۆكی ڕووسیاوە پێدراوە.







باسنيوز
Top