ئێران: لەژێر گوشاردا هیچ دانوستانێک ناکەین

 ئێران: لەژێر گوشاردا هیچ دانوستانێک ناکەین
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزرەتی دەرەوەی ئێران، لە نوێترین لێدوانێکدا کە لەبارەی هەندێ پرسی پەیوەندیدار بە گەمارۆکان، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئەگەری کشانەوەیان لە سووریا قسەی کردووە.

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕای گەیاندووە: "ئێران لەژێر گوشاردا هیچ دانوستانێک ناکات، بەتایبەت لەگەڵ کەسێک کە بەڵێنی بشکێنێت".

قاسمی جەختیشی کردووەتەوە: "ئەمریکا گەر ڕاست دەکا با گەمارۆکان بۆ ماوەیەک لا ببات و زەخت بۆ وڵاتانی دیکە نەهێنێت، پاشان بێت قسەی نوێ بکات و داوای دانوستان بکات!"

لەبارەی درێژەی دانوستانەکان لەگەڵ لاەیەنی ئەورووپی بۆ مانەوە لە ڕێککەوتنی ناوکی قاسمی ڕای گەیاند: "لە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی لە چەند هەفتەی ڕابردوو هەندێ چوویەنتە پێشەوە، لە هەندێ بوار و شوێنیش دەسکەوتمان نەبووە و هەست بەوە دەکەین کە پێشنیاری ئەورووپییەکان، لەلامان جێگەی پەسەند نییە".

گوتیشی: "ئێمە بەردەوام دووپاتمان کردووەتەوە کە ئامادەین لەگەڵ هەر وڵاتێک دانوستان بکەین و تەنانەت سعووودیاش، بەڵام ئەو سعوودیایەی ئێمە دەیناسین، بەدووری دەزانین وەها فکر و خواستێکیان هەبێت".









باسنيوز
Top