خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەستیان پێ کردەوە
وێنە و گرتە ڤیدیۆکان پیشان دەدەن کە دوێنێ لە ئیسفەهان خۆپیشاندانێکی فراوان ڕووی داوە و هاوکات لە گەوهەردەشتی کەرەج هەتا ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 2018/7/31 خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەردەوام بووە و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی دژە شۆڕش لە هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپشاندەراندا بوون.
خەڵکی ناڕازی و خۆپیشاندەر لە گەوهەردەشتی کەرەج پێکەوە دروشمی "گەرانی و هەڵاوسان، بەڵای گیانی خەڵکی ئێران". کە هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێناوە.
هەندێ سەرچاوەش باس لە خۆپیشاندان لە شاری شیراز دەکەن، کە هەتا ئێستا زانیاری و وردەکاری لمبارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
خۆپیشاندانی خەڵکی لە ئیسفەهان زۆر فراوان بووە، بووە، بەڵام توندوتیژیی لێ نەکەوتووەتەوە و خەڵکی دروشمیان داوە "واز لە سووریا بێنن، بیر لە ژیانی ئێمە بکەنەوە، نە غەزە لە لوبنان گیانم بە قوربانی ئێران".
زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن، هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/8/1 لە ئیسفەهان خۆپیشاندانی خەڵکی ناڕازی بە گرانی، بێکاری و دۆخی شپرزی ئابووری، دەستی پێکردووەتەوە و خەڵکی داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن کە پاڵپشت و هاودەنگیان بن.
شەپۆلی نوێی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە ئێران، پاش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە لە بەرانبەر تمەن، هەروەها گرانبوونی بەهای زێڕ لە بازارەکانی ئەو وڵاتە، دەستی پێکردووەتەوە.
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە لە زۆربەی پارێزگا و شارەکانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایی فراوانی جەماوەری بەڕێوە بچێت.
باسنيوز
