ميليشياكانى سووريا سوپايه‌كى 75 هه‌زار چه‌كدارى پێكده‌هێنن
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌ڵمانى بڵاويكرده‌وه، سوپاى سووريا به نيازه له‌شكركێشى به‌ره‌و ئيدلب بكات. دواى ئه‌وه‌ى شه‌ڕ له پارێزگاى درعا كۆتايى دێت.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، هه‌ريه‌ك له به‌ره‌ى ته‌حريرى سووريا، هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام، به‌ره‌ى وه‌ته‌نى، جه‌يشى ئيسلام، جه‌يشى ئازادى ئيدلب سوپايه‌كى نوێيان به ناوى جه‌يشى فه‌تح پێكهێناوه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سوپا نوێيه ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى ده‌گاته 75 هه‌زار چه‌كدار. ئامانجيان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سوپاى سووريايه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشيكردووه، ماوه‌يه‌كى زۆره كار بۆ پێكهێنانى ئه‌و سوپا هاوبه‌شه‌ى نێوان گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ده‌كرێت.
زۆربه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له حمس و غوته‌ى خۆرهه‌ڵات و ده‌وروبه‌رى ديمه‌شق و درعا پاشه‌كشێيان پێكراوه، خراونه‌ته ريزى ئه‌و سوپا نوێيه.
سه‌رچاوه‌كه پێشبينى كردووه، پرۆسه سه‌ربازييه‌كان له كۆتايى مانگى ئابى ئه‌مساڵ ئه‌نجدامبدرێت. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كانى كفريا و فوعه له ريفى ئيدلب كۆچيان پێكراوه و سوپاى سوورياش ئاماده‌كارى زۆرى له ناوچه‌كانى باكوور و خۆرئاواى سووريا ده‌ستپێكردووه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، دوێنێ به ناونيشانى "سه‌رنجێك له باره‌ى باكووره‌وه"، شاره‌زاى رووسى، ئه‌ندريه ئونتيكۆڤه، وتارێكى له رۆژنامه‌ى (ئيزڤستيا)، سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئيدلب، په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و توركيا و ستراتيژى يه‌كخستنه‌وه‌ى سووريا بڵاوكردبوويه‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى جوڵانى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د له دژى گرووپ و ميليشياكان له ئيدلب، پرسيارێك دێته پێشه‌وه، بۆ ره‌وشى ئيدلب چى بكرێت و كاردانه‌وه‌كانى توركيا چۆن ده‌بن.
رووسيا له‌و نێوه‌دا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى گه‌وره. به هۆى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ توركيا و تێكگيرانى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له ئيدلب.
توركيا هه‌وڵى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ئيدلبدا ده‌دات. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردوو، هێرشى زه‌مينى و ئاسمانى بۆ سه‌ر كورده‌كان له عه‌فرين ده‌ستپێكرد.
گردبوونه‌وه‌ى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له ناوچه نيمچه ئارامه‌كان، مه‌ترسى بۆ سه‌ر تێكچوونى هاوسه‌نگى هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى نێوان رووسيا و توركيا درووستكردووه.
ئاماژه هه‌ن، كه لايه‌نه‌كان ده‌يانه‌وێت قه‌يرانى ئيدلب به ئاشتى چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى توانرا به ئاشتيانه خه‌ڵكى شارۆچكه‌كانى فوعا و كفرياى شيعه نشين بگوازرێنه‌وه، كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك بوو له ژێر گه‌مارۆدا بوون.
ميدياى عه‌ره‌بى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كفريا و فوعا نه‌ده‌هاته‌دى ئه‌گه‌ر توركيا و رووسيا رۆڵيان تێدا نه‌گێڕايه.
له نوێترين پێشهاتدا، ميدياى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌نقه‌ره كاغه‌زى سپى بۆ مۆسكۆ ناردووه له پێناو چاره‌سه‌ركردنى ره‌وشى ئيدلب به جۆرێك كه له ژێر هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتى توركيا ده‌رنه‌چێت.
نه‌خشه‌كه‌ى توركيا به‌م جۆره‌يه و بڕياره كۆنگره‌يه‌كى گشتى به‌رهه‌ڵستكاران له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت. توركيا داواى له ميليشيا توندڕه‌وه‌كانيش كردووه له‌و كۆنگره‌يه به‌شدارى بكه‌ن بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها داواشى لێكردوون، چه‌كه قورس و مامناوه‌ندييه‌كانيان بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركياوه. سوپايه‌كى نيشتيمانى بۆ گرووپه ميليشياييه‌كان درووست بكرێت. توركيا ده‌سته‌به‌رى ژيان و سه‌لامه‌تى ئاوايى و شارۆچكه‌كان له ناوچه نيمچه ئارامه‌كان بكات. له به‌رامبه‌ريشدا رووسيا زه‌مانه‌تى ئه‌وه بكات، سووريا هێرش نه‌كاته سه‌ر ئيدلب.
k24 -
