ڕووسیا ئه‌و چه‌كه تایبه‌ته‌ى ئاشكرا كه بۆ پاراستنى یاریگاكانی مۆندیال به‌كاری هێنا
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ڕووسیا ئاشكراى ده‌كات، بۆ پاراستنى یاریگاكان له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى مۆندیالى 2018، چه‌كێكی تایبه‌تیان به‌كار هێناوه، كه توانیویه‌تى، فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان، كۆنترۆڵ بكات.
پۆلیسی مۆسكۆ، دوو نموونه‌ى له چه‌كى كه‌هرۆموگناتیسی ڕاده‌ست كرا، كه دروستكراوى كۆمپانیای “لۆكاتسیونایا ماستیرسكایا” بوون.
گوته‌بێژى كۆمپانیاكه، ڕای گه‌یاند، چه‌كی “ستووبهر”ى كه‌هرۆموگناتیسی كه كۆمپانیاكه دروستی كردووه، ئێستا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه له‌هه‌موو ده‌زگاكان، هاوكات بۆ پاراستنى بنكه سه‌ربازییه‌كانى ڕووسیا له سووریا به‌كار ده‌هێنرێت.
ئاشكراشی كرد، كه پۆلیسی ڕوسی بۆ پاراستنى یاریگاكان له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى مۆندیالى 2018، به‌كارى هێناوه.
كۆمانیاكه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه به‌كارهێنانى چه‌كه‌كه، مه‌شق و ڕاهێنانى ناوێت، به‌كارهێنه‌ر ته‌نها چه‌كه‌كه‌ى ڕوو له ئامانجه‌كه ده‌كات و ده‌ستى پێدا ده‌نێ.
چه‌كه‌كه له‌دوورى زیاتر له دو كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كه‌ى ده‌پێكێت، كه ده‌توانێت له مه‌وداى نێوان 1.8 تا 2.2 كم، فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان، كۆنترۆڵ بكات. درێژى چه‌كه‌كه 116 سه‌نتیمه‌تره و كێشى 5.5 كیلۆگرام ده‌بێت.
BAS NEWS-
