نووسەرێكی دیاری توركیا: وڵاتەکەمان بووەتە ئەردۆغانستان
نووسەرێكی دیاری توركیا، لە نووسینێكدا هێرشی توند دەكاتە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان و پێی وایە دەستگیركردنی قەشە ئەمریكییەكە بە ناوی (ئەندرێو برۆنسۆن) لە لایەن توركیاوە هەڵەیەكی گەورەیە، هەروەها پێی وایە توركیا توركیا نییە، بەڵكوو ئەردۆغانستانە.
ئۆزگور مومجو نووسەری دیاری رۆژنامەی (جومهوریەت)ـی توركی، ئەمڕۆ 28_7_2018 لە وتارێكدا رەخنە لە سیاسەتەكانی ئەردۆغان دەگرێت و بە سەرۆكێكی تاكڕەو ناوی دەبات.
ئەو دەنووسێت: "رژێمێكی تاكڕەو دەوڵەتێكی بەهێزت بۆ دروست ناكات، بەڵكوو بە پێچەوانەوە تاكڕەوی وڵات لاواز دەكات".
ئەو نووسەرە باس لە سەردەمی عوسمانی دەكات، كە بەرلە جەنگی یەكەمی جیهانی، ئەڵمانیا بە دەوڵەتی عوسمانی دەگوت (ئێنڤەرلاند)، بە واتای وڵاتێكی دیكتاتۆر و زاڵم، ئێستاش توركیا توركیا نییە، بەڵكوو بووە بە وڵاتی ئەردۆغانستان.
باسنیوز
