به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و به‌نداوه‌ى كێشه‌ى بۆ سێ وڵات دروست كردووه كوژرا
زینۆ جه‌مال، فه‌رمانده‌ى پۆلیسی ئه‌سیوپیا، ڕای گه‌یاند: "سیمجنیۆ بیكلى، به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌ى به‌نداوى نه‌هزه، به فیشه‌ك كوژرا و پۆلیس ده‌ستى به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن كردووه".
به‌نداوى نه‌هزه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕوبارى نیل و به‌هۆى پشكى ئاوه‌وه، كێشه‌ی دیپلۆماسى له‌نێوان میسڕ و سوودان و ئه‌سیوپیا دروست كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه، مۆلۆجیتا زۆدی، باڵیۆزی ئه‌سیوپیا له سوودان، له مانگى ڕابردوو ڕای گه‌یاند: "ئه‌سیوپیا گوێ به ڕێككه‌وتنى ساڵى 1959ى نێوان میسڕ و سوودان له‌باره‌ى پشكى ئاو له ڕووبارى نیل نادات، چونكه جێی قه‌بووڵكردن نییه، میسڕ 55 ملیار مه‌تر ئاو و سوودان 18 ملیار مه‌تر ببات و ئه‌سیوپیا كه سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌یه، سفرى به‌ربكه‌وێت".
باسنيوز
