بەهۆی کەمی سەربازەوە سوپای ئەڵمانیا پەنا بۆ بیانییەکان دەبات
ئەمڕۆ یەکشەممە 22\7\2018، رۆژنامەی (Augsburger Allgemeine) لەسەر زاری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، رای گەیاندووە، کە لە چوارچێوەی گەشەپێدانی سوپادا، ئەوان پێوستیان بە کارمەندی زیاتر دەبێت لە چەند بوارێکدا، بۆیە هەموو بژاردەکان بەوردی تاوتوێ دەکەین.
هاینز برۆنێر، پسپۆڕ لە کاروباری بەرگری سەر بە پارتی سۆشیالیستی دیموکرات، لەمبارەوە رای گەیاندووە، کە بەدووری نازانن کەسانی بیانی لە ریزەکانی سوپای ئەڵمانیا قبووڵ بکەن، گوتیشی: ”ئەمە بۆ وڵاتانی ئەورووپا دەگەڕێتەوە“.
پسپۆڕەکەی لە کاروباری بەرگری، ئاماژەی بەوەش داوە، کە لە گۆڕینی سوپای ئەڵمانیا بۆ سوپایەکی بەکرێگیراو، پێشبینی دەکرێت، کە خواست لەسەر چوونە نێو ریزەکانی سوپای ئەڵمانیا زۆربێت، لەبەرئەوەی کارکردن لە ریزەکانی سوپای ئەڵمانیا بەدەستهێنانی ناسنامەی ئەڵمانی دەوێت.
باسنيوز
