تورکیا هاوردەی نەوتی ئێرانی کەم کردەوە

 تورکیا هاوردەی نەوتی ئێرانی کەم کردەوە
تورکیا کە یەکێک لە کڕیارانی نەوتی ئێرانە، پاش گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر کەوتی نەوتی ئێران، ئەو وڵاتەش بڕیاری داوە کە هاوردەی نەوتی ئێران کەم بکاتەوە.

بڕیارە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر نەوتی ئێران، لە مانگی ئۆکتۆبەر دەست پێ بکەن و ئەریکا هۆشداریی بە وڵاتانی کڕیای نەوتی ئێران داوە، هەر وڵاتێک پابدنی گەمارۆکان نەبێت، ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

کۆمپانیای تۆپراش کە گەورەترین هاوردەی نەوتە بۆ تورکیا لە مانگی مەی ئەمساڵ و هاوکات لەگەڵ هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هاوردەی نەوتی خۆی لە ئێران کەم کردووەتەوە.

تورکیا بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی خۆی لە بواردی سووتەمەنی و وزە، زۆر گرێدراوی هاوردەی ئێرانە و بەهۆی نزیکی و کوالیتی باشی نەوتی خاو و نرخی گونجاو، یەکێک لە کڕیارە سەرەکیەکانی نەوتی ئێرانە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی 2018/7/20 لە چوار مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا پاڵاوگەی تۆپراش بە شێوەی نێونجی ڕۆژانە نزیکەی 188 هەزار بەرمیل نەوتی لە ئێرانەوە هاوردە کردووە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە هاوردەی ڕۆژانەی ئەو کۆمپانیایە لە ئێران لە مانگی ئەپریلدا 240 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، بەڵام لە مانەگەکانی مەی و ژووئەندا هاوردەی ئەو کۆمپانیایە لە ئێران، بۆ نزیکەی 130 هەزار بەرمیل لە ڕٶژێکدا کەم بووەتەوە.










باسنيوز
Top