ئه‌ڵمانیا فه‌رمانى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كه‌تالۆنیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه
گوته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى باڵاى دادوه‌ریی له هه‌رێمى شلیزڤیگ هۆلشتاین، له باكوورى ئه‌ڵمانیا، ڕای گه‌یاند، فه‌رمانى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى كارلۆس پوگدمۆنى به ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیسپانیا، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه. به‌وه‌ش هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به سەرۆكی پێشووى هەرێمی كەتالۆنیا، ڕاگیردران.
پێشتر، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری ئیسپانیا، فه‌رمانى گرتنى پوگدمۆنى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه له‌ڕێگه‌ى یه‌كێتى ئه‌ورووپاوه داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى له ئه‌ڵمانیا، كردبوو.
كارلۆس پوگدمۆن، سه‌رۆكى پێشووى هه‌رێمى كه‌تالۆنیای ئیسپانییه، كه له 1ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، ڕیفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆبوونى هه‌رێمه‌كه‌ى له ئیسپانیا، ڕێكخست.
باسنيوز
