ئیسرائیل بنکەیەکی ئاسمانیی سووریای کردە ئامانج

 ئیسرائیل بنکەیەکی ئاسمانیی سووریای کردە ئامانج
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بنکەیەکی ئاسمانیی سوپای سووریا لە باکووری فڕۆکەخانەی "ئەلنیرب" لە پارێزگای حەلەب لەلایەن مووشەکەکانی ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.



ماڵپەڕی فەرمیی سووریا (سانا) بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازی بڵاوی کردووەتەوە کە مووشەکە ئیسرائیلییەکان بنکەیەکی سەربازی و ئاسمناییان لە نزیک فڕۆکەخانەی حەلەب کردووەتەوە ئامانج و ئەو هێرشە تەنیا زیانی مادیی هەبووە.



هەفتەی پێشوو ئیسرائیل ڕای گەیاند لە کاردانەوە بە سنووربەزندنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سووریا بۆ سەر ئاسمانی ئیسرائیل، سێ بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتەیان کردووەتەوە ئامانج و هاوکات پێهبادێکی سوووریا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە خراوەتە خوارەوە.



چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە دیداری نێوان بنیامین ناتانیاهۆ و ڤلادیمیر پۆتین هەردوو سەرۆکی ئیسرائیل و ڕووسیا ڕاشکاوانە باس نەمانی هێزە کانی ئێران لە سووریا کراوە.



سەرچاوەکانی ئیسرائیل باسیان لەوە کردووە کەلە چەند مانگی ڕابردوودا دەیان بنکە و ناوەندی سەربازیی سەر بە ئێران و میلیشیا شیعەکانی نزیک لەو وڵاتەی لەناو خاکی سووریا کردووەتە ئامانج، چونکە ئەو بنکە و میلیشیایانە لە بۆردومانکردنی بەرزاییەکانی جەولاندا دەستیان هەیە.



کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە هێزە سەربازییەکانی لە چەندان شوێنی سووریا جێگیر کردووە و لە شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا بە هەزاران کەس لە هێزەکانی کوژراون، هیچ کاردانەوەیەکی بەو هێرشانەی ئیسرائیل نەبووە.



هاوکات چەند ڕۆژێکە فڕۆکە جەنگییەکان و مووشەکەکانی سوپای ئیسرائیل، بنکەکانی حەماسیان لە کەرتی غەزە کردووەتە ئامانج.





باسنيوز
Top