ئیسرائیل لە غەزە پێگەکانی حەماسی کردە ئامانج

 ئیسرائیل لە غەزە پێگەکانی حەماسی کردە ئامانج
بە گوتەی بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل، دوێنێ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە پێگەکانی حەماسیان لە کەرتە غەزە کردووەتە ئامانج.



سەرچاوەکانی سوپای ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە، ئەو هێرشانە لە تۆڵەی هەوڵەکانی حەماسدا بوون، بۆ وێنە هەڵدانی باڵۆنی ئاگراوی بووە.



بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایان گەیاندووە، هەڵدانی باڵۆنی ئاگراوی بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەناو مەزرا و کشتوکاڵی هاووڵاتیانی ئیسرائیل و هاوکات لەلایەن حەماسەوە دەیان ڕۆکێت ئاراتەی ئیسرائیل کراوە کە هەندێکیان لەلایەن قەڵغانی بەرگرییەوە تەقێندراونەتەوە.



دوێنێ هەینی لە ئەنجامی هیرش بۆ سەر خۆپیشاندەران لەس سنووری ئیسرائیل، میرمنداڵێکی 15 ساڵی فەلەستینی کوژراوە و هاوکات سەربازێکی ئیسرائیلیش بەهۆی نارنجۆکەوە بریندار بووە.



بەپێی سەرچاوە تەندروستییەکانی غەزە لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی دوێنێ هەینیدا 220 فەلەستینی بریندار بوون.



لە سەرەتای خۆپیشاندانی سەرسنووری نێوان غەزە و ئیسرائیل زیاتر لە 130 فەلەستینی کوژراون.







باسنیوز
Top