مایک پۆمپیۆ: دانوستانەکانی داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور بەردەوامدەبێت

مایک پۆمپیۆ: دانوستانەکانی داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور بەردەوامدەبێت
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جەختدەکاتەوە دانوستانەکانی داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور بەردەوامدەبێت، سەرەڕای لێدوانە توندەکانی ئەم دواییەی پیۆنگ یانگ.



مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ لەدوای کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ھاوتا ژاپۆنی و کۆریای باشووردا، ڕایگەیاند ھێشتا کاری زۆ ماوە بکرێت و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ، پابەنددەبێت بە بەڵینەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە چەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی.



پۆمپیۆ دوێنێ دانوستانی لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باکوور لە پیۆنگ یانگ، کۆتایی پێھێنا، و دانوستانەکان کاردانەوەی توندی کۆریای باکووری لێکەوتەوە. میدیای فەرمی کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی دیپلۆماسییەتی " چەتەئاسا" بەکاردەھێنێت لە دانوستانەکانی داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانی پیۆنگ یانگدا.



پۆمپیۆ ڕونیکردەوە وڵاتەکەی ھەڵوێستی ڕوون بووە لەوەی داواکارییەکانیان لە کۆریای باکوور چییە، و جەختیکردەوە ئێستا بژاردەکە لای سەرکردایەتی کۆریای باکوور و خەڵکی ئەو وڵاتەیە.



ووتیشی " ئەگەر ئەوان ئەمە جێبەجێ بکەن، ئەوا یادیان دەکرێتەوە و کیم جۆنگ ئونگ، سەرۆکی کۆریای باکوور، وەکو پاڵەوانێک لەلایەن خەڵکی وڵاتەکەیەوە لێی دەڕوانرێت."






خەندان
Top